ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: لەناوبردنی حەشارگەیەكی چەتەكانی داعش لە چیای حەمرین

ئەمنی
  • 30-06-2024, 17:39
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان وێرانكردنی حەشارگەیەكی چەتەكانی داعشی لە چیای حەمرین ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیاداهاتووە: لە درێژەی ئەو كارە هێرشبەرانەی كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانمانەوە لە كەرتە جیاوازەكانی بەرپرسیارێتی ئەنجامدراون، و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فڕۆكەكانی سوپا ئاسمانی عێراقی  هێرشێكی ئەنجامدا بە فڕۆكەكانی  جۆری CH5 حەشارەگەیەكی  تێكشكاند كە لەلایەن ئەندامانی باندە تیرۆریستییەكانی داعشەوە بەكاردەهێنرا لە چیای حەمرین لەناو كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشكرد : فڕۆكە بوێرەكانی سوپای عێراق ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج كە بۆ ئەندامانی داعش بەجێماوە لەناو چیای حەمرین، هەروەها بە تایبەتی لە (ناوچەی سەنیدج) لەناو كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، بەو پێیەی بەتەواوی لەناوچووە، ئاماژەی بەوەشكرد كە هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان وەك ڕێگرییەك و بەربەستێكی نەبڕاوە لە دژی تیرۆر دەمێنێتەوە.