بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەستپێكردنی قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی شمشێرەكانی حەقی ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : بەپێی ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان و لەژێر چاودێری و پلاندانانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا، لەشكرەكانی ئێمە وئەمڕۆ یەك شەممە هێزە ئەمنییەكان دەستیان كرد بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی حەوتەمی ئۆپەراسیۆنی شمشێرەكانی حەق.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە یەكەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین، كەركوك، ڕۆژئاوای نەینەوا، ئەنبار، ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین، و دیالە بەشداربوون، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان، هەروەها بە پاڵپشتی فڕۆكەكانی هێزی ئاسمانی و فرۆكەكانی سوپا.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم ئۆپەراسیۆنە بەگوێرەی دیدگا و ستراتیژی سەركردایەتییە بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی باندە تیرۆریستییەكانی داعش و پاراستنی فشار لەسەر توخمە شكستخواردووەكانی لە چوارچێوەی ئەو ڕێبازە شەڕانگێزانەیە كە هێزە ئەمنییەكانمان لە بوارە جیاجیاكانی بەرپرسیارێتیدا گرتوویانەتەبەر و بۆ ڕێگری بكەن لە ئامادەبوونی دوژمن و گەیشتن بە ناوچە ئاڵۆزەكانی جوگرافی.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجامی بەرهەمداری بەدەستهێناوە و دوای ئەوەی ژمارەیەك حەشارگەی تیرۆریستان لەناوبران و دەست بەسەر بڕێك لە تەقەمەنی و كەرەستەی لۆجستیدا گیرا.