كۆمسیۆن كردنەوەی داواكاری فەرمانبەری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند

ناوخۆ
  • 30-06-2024, 15:02
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان وادەی كردنەوەی داواكاری بۆ كاركردن وەك فەرمانبەری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند، هاوكات مەرجەكانی پێشكەشكردنی داواكاری دیاریكرد.
    لە بەیاننامەیەكی كۆمسیۆن كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كۆمسیۆنی باڵا دەرگای كردۆتەوە بۆ ئەوەی وەك فەرمانبەری دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان داواكاری پێشكەش بكەن بۆ ئەو كەسانەی پێشتر دەرفەتیان نەبووە داواكاری پێشكەش بكەن ، لە بەرواری 7/4/2024 دەست پێدەكات تا 7/23/2024 لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە.
    (pcemp.ihec.iq) 
    ئاماژەی بەوەشكرد :  ئەپڵیكەیشنەكە فەرمانبەرانی سەرجەم بەشەكانی دەوڵەت دەگرێتەوە، جگە لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، هەروەها خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان و دەرچووان، بەمەرجێك كەمترین ئاستی خوێندن بۆ دەرچوان ئامادەیی بێت.