دەستەی وەبەرهێنان دەركردنی یەكەمین مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ وزەی خۆر لە عێراق ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 30-06-2024, 14:22
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە دەستەی وەبەرهێنان  دەركردنی یەكەمین مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ وزەی خۆر لە عێراق ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە  :  یەكەم مۆڵەتی وەبەرهێنان بۆ وزەی خۆر لە عێراق دەرچووە بە توانای (1000 مێگاوات) ِلەگەڵ هێڵەكانی پەیوەندی و وێستگە لاوەكییەكانی كۆمپانیای تۆتال ئنێرجی فەرەنسی لە باكووری بەسرە لە نزیك كێڵگە نەوتییەكانی (ئەرتاوی).
    ووتیشی : ماوەی وەبەرهێنان 25 ساڵە و ماوەی جێبەجێكردنیش 36 مانگە، لە قۆناغی یەكەم و دووەم دەست پێدەكات، دوای ئەوە قۆناغی سێیەم و چوارەم بە بڕی 820 ملیۆن دۆلار دەست پێدەكات.