وەزیری تەندروستی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بیمەی تەندروستی ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 30-06-2024, 13:25
  • +A -A

    بەغدا -  INA-  سەتار غزی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی ساڵح حەسناوی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بیمەی تەندروستی ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بە واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ 3 نەخۆشخانە و تاقیگەی ئەهلی لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بیمەی تەندروستیدا.
    حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ گرێبەستمان لەگەڵ 3 نەخۆشخانەی ئەهلی و ژمارەیەك تاقیگەی ئەهلی لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بیمەی تەندروستیدا واژۆكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە 300 هەزار هاوڵاتیەوە گواستمانەوە بۆ یەك ملیۆن هاوڵاتی بیمەكراو دوای زیادكردنی 700 هەزار هاوڵاتی، ئاماژەی بەوەشكرد ئێمە هاتینە نێو كەرتی تایبەتمان بە بیمەی تەندروستی ، ئەمەش هەنگاوێكی ئەرێنییە بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە بەرزەكان بۆ ئەو كەسانەی كە یاسای بیمەی  تەندروستی دەیانگرێتەوە.