وەزیری داد پلانی فراوانكردنی بەرنامەكانی خوێندن لە دامەزراوە چاكسازییەكان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 30-06-2024, 12:44
  • +A -A

    بەغدا - INA-  حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ یەكشەممە خالید شوانی وەزیری داد پلانی فراوانكردنی بەرنامەی پەروەردەیی لە دامودەزگاكانی چاكسازی ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا كە ئەمە ئامانجی گۆڕینی مێژووی تاوانكاری تاوانبارەكە،بۆ ئازادكردنی و تێكەڵكردنی بە كۆمەڵگایە.
    شوانی لە وتارەكەیدا لە میانی دەستپێكردنی یەكەمین كۆنفرانسی پرۆگرامی پەروەردەیی لە دامەزراوە چاكسازییەكان بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەزارەتی داد شانازییە كە یەكەمین كۆنفرانسی خۆی بۆ پرۆگرامە پەروەردەییەكان لەبەش وقوتابخانە چاكسازییەكان ڕێكبخات ،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئەم مەنهەجانە ئامانجیان چاكسازی و گۆڕینی تاوانە تاوانكارییەكان و تێكەڵبوونی لەگەڵ كۆمەڵگادایە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پەروەردە مافێكی سەرەتایی مرۆڤە و لە مافی مرۆڤدا دیاریكراوە، هەروەها بەپێی ماددەی 34ی دەستووری عێراق و مادەی 17، زیندانییەكان مافی خوێندنیان هەیە، ئەمەش لە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدا هات كە سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی دەكات.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هاوپەیمانی نێوان وەزارەتەكانی داد و خوێندنی باڵا و زانكۆ هاوبەشەكان بەشدارییان كردووە لە ناونوسكردنی ژمارەیەك خوێندكار بۆ خوێندنی زانكۆی ئێواران لە ساڵی 2023-2024جەختیشیكردەوە پلان هەیە بۆ فراوانكردنی ئەم پڕۆژانە بەگشتی ولەهەموو دامەزراوە چاكسازییەكان لە عێراق.