بەغدا-INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، داوای لە ڕۆژنامەنووسان كرد پابەندبن بە ڕۆڵە بەرزەكانیان و هەوڵبدەن بۆ پتەوكردنی پەیوەندی نێوان كۆمەڵگا و دامەزراوەكانی دەوڵەت، هاوكات پاڵپشتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ میدیا بە دەركردنی یاسایەك كە پارێزبەندی یاسایی بۆ كاری پیشەیی دابین بكات.
مەندەلاوی لە وتارێكدا لە میانی بەشداریكردنی لە ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی ڕۆژنامەوانی عێراقی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی : میدیا و ڕۆژنامەوانی هاوبەشێكی سەرەكین لە بەدیهێنانی ئەمنی و سەقامگیری سیاسی و ئەو پێشكەوتنانەی كە وڵاتەكەمان لە ئێستادا شایەتحاڵییە، داوای لە ڕۆژنامەنووسان كردووە پابەندبن بە ڕۆڵە بەرزەكانیانەوە و هەوڵبدەن بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان كۆمەڵگا و دامەزراوەكانی دەوڵەت.
مەندەلاوی ڕۆڵی دەسەڵاتی چوارەمی بەرز نرخاند لە پاڵپشتیكردنی دەوڵەت لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی، توندڕەوی و بەڵای ماددە هۆشبەرەكان، جەختیكردەوە ئاواتەخوازی هەوڵێكی زیاتر بۆ لابردنی گەندەڵكاران و سودمەندان و ئەوانەی پەیوەندییان بە دامەزراوە دەوڵەتییەكان و میدیاكانەوە هەیە.
مەندالاوی پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ میدیاكان بە دەركردنی یاسایەك كە پارێزبەندی یاسایی بۆ كاری پیشەیی و مافی وەرگرتنی زانیاری دابین دەكات و ئاماژەی بە پێویستی پشتیوانیكردن لە ماف و چاودێریكردنی كەسوكاری شەهیدان و بریندارەكانی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی.
جەختیشی لەوە كردەوە كە ئەنجوومەنی نوێنەران بڕوای تەواو بە هاوبەشی لەگەڵ ڕۆژنامەگەری و میدیا هەیە لە بەجێگەیاندنی ئەركەكانی پەرلەمان و پاڵپشتیكردنی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریكردنی ئەنجومەن و لیژنەكانی و ئەندامەكانی.