شێخ خەزعەلی: پێویستە یادی شۆڕشی بیست بكرێتەوە كە گونجاوبێ بە قوربانییە گەورەكانی

ناوخۆ
  • 30-06-2024, 11:20
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی ، جەختی لەسەر پێویستی یادكردنەوەی شۆڕشی بیست كردەوە  بە ڕێژەی قوربانییە گەورەكانی.
    شێخ خەزعەلی لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە تیایداهاتووە : لە ناوەڕاستی ئاهەنگەكانمان بۆ مانگی پیرۆزی زولحەجە، و لە نێوان جەژنی غەدیر و ڕۆژی موباهەلە، یادگاریەك كە لە دڵماندا ئازیزە و جێگای شانازییە دێتە بەردەممان، كە یادی 104 ساڵەی شۆڕشی نەمری بیستە لە دژی داگیركاری دڕندەی ئینگلیز، كە بە سەركردایەتی مەرجەعی ئاینیی بەڕێز و سەركردە ڕەسەنەكانی عەشیرەت دەستی پێكرد لە شارەكانی ناوەڕاستی فوراتەوە تا شارەكانی ناوەند و باشوور درێژببێتەوە، هەروەها شایەتحاڵی بەشداری نەتەوەیی بە سەركردایەتی شیعەكانی عێراق و درێژبووەوە بۆ ئەوەی كوردەكانی و سوننەكانی لە ڕۆڵە ئازادەكانی عێراقەوە كە لە ژێر ئاڵای مەرجەعی ئایینی و وەڵامی بانگەوازە بەرەكەتدارەكەی دایەوە لەكاتێكدا ڕووبەڕووی ستەمی داگیركەری بەریتانی بوونەتەوە و سەرەڕای جیاوازی ئامێر و ژمارەكان قورسترین شكستیان بەسەردا هێنان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی مەرجەعە گەورەكانمان و زانایانی دیار و موجاهیدەكان و هەموو گەلی ئازیزمان دەكەین، جەختیشیكردەوە پێویستی یادكردنەوەی ئەم یادە بەشێوەیەك هاوتا بێت لەگەڵ ڕۆڵە گەورەكەی و قوربانییە زەبەلاحەكانی  لە پێناو دامەزراندنی و بنیاتنانی دەوڵەتی مۆدێرن و سەربەخۆی عێراق كە هەموو پلانەكانی لووتبەرزی و بەرەنگاربوونەوەی بوونی نەگبەتانەی خۆی لەسەر زەوی ڕەتدەكاتەوە.
    شێخ خەزعەلی دووپاتی كردەوە : هەڵوێستی پتەوی ئێمە پێویستی دوورخستنەوەی هەموو هێزە بیانییەكانە بە ئامادەبوونێكی نایاسایی كە پێشێلكارییەكی ئاشكرای دەستووری عێراق و پێشێلكردنی سەروەری نیشتمانی پێكدەهێنن، دووپاتی بەڵێننامەكەی كردەوە بە قوربانیدانی شەهیدە ڕاستگۆكان كە خوێنی پاكیان لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم شۆڕشە پیرۆزە هەتا ئەمڕۆ خۆراكی زەوی داوە، بە درێژەدان بە ڕێبازە سەركەوتووەكەیان، و بە چەقبەستوویی لە ڕێبازە نەمرەكەی حوسێنیەكەیاندا، تا ئەو ئامانجە تەواوانەی كە قوربانیانیان دابوو بەدی دەهێنن، و بنیاتنانی  دەوڵەتێكی بەخشندە و بەتوانا كە مافەكانی مرۆڤی عێراقی دەستەبەر بكات و كەرامەتی خۆی بپارێزێت و خواستەكانی بۆ ژیانێكی ئاسوودە بەدیبهێنێت و كۆمەڵگایەكی باش دادەمەزرێنێت كە شانازی بە ناسنامەی نەتەوەیی و كولتووری عێراقییەكەیەوە بكات.