سلێمانی - INA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا بۆ چەمچەماڵ، ئەمڕۆ یەكشەمە ( ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤)، بەئامادەبوونی دارا رەشید وەزیری پلاندانان پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵی بەسەر كردەوە.
پڕۆژەكە بە گوژمەی ٧٨ ملیۆن دۆلار چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و بڕیارە لە ماوەی٧٣٠ رۆژدا تەواو بكرێت. جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند: دانیشتوانی چەمچەماڵ ساڵانێكی زۆرە بە دەست كیشەی ئاوەوە دەناڵێنن و چەندین ساڵیشە چاوەڕوانی جێبەجێكردن و تەواوكردنی ئەم پڕۆژەیەن.
وتیشی: نابێت بەهیچ هۆكارێك كاركردن لە پڕۆژەكە بوەستێت و داوایكرد كۆمپانیای جێبەجێكار لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كارەكانی پڕۆژەكە تەواو بكات، چونكە ئەمە سەرەكیترین داواكاری و مافی دانیشتوانی چەمچەماڵە.