ووردەكاری كەش وهەوای ئەم هەفتەیە..پلەكانی گەرما بەردەوامن لە دابەزین

ناوخۆ
  • 30-06-2024, 11:04
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما بەردەوام بن لە دابەزین.
    لە بەیاننامەێكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كەشوهەوا بۆ سبەی دووشەممە ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێك پەچە هەور لە ناوچەكانی باشوور، هەروەها پلەكانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی رۆژانی پێشوون.
    كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكور و باشوور كەمێك دادەبەزن، لە ناوچەی ناوەڕاستیش چەند پلەیەك دادەبەزێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور، و لە ناوچەی باشووریش كەمێك دادەبەزێت.
    كەشوهەوای پێنجشەممەی داهاتوو ساماڵ و گەرم دەبێت و پلەكانی گەرما بەگشتی كەمێك بەرزدەبنەوە.