سویسرا بە بردنەوەی لە ئیتاڵیا لە قۆناغی 16 سەرکەوت بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یۆرۆ

وەرزش
  • 29-06-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە،لە یاریگای ئۆڵۆمپی بەرلین، لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی 16ی پاڵەوانێتی یۆرۆدا،هەڵبژاردەی سویسرا توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هاوتا ئیتاڵییەکەی بباتەوە.
    هەڵبژاردەی سویسرا لەڕێگای یاریزان "ڕیمۆ فرێلیێر " لە خولەکی 37 گۆڵی یەکەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد،پاشان "ڕوبێن ڤارگیاس  " لە خولەکی 46 گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی سویسرا تۆمارکرد.
    هەڵبژاردەی سویسرا ڕووبەڕووی براوەی یاری نێوان ئینگلتەرا و سلۆڤاکیا دەبێتەوە کە بڕیارە سبەی لە یاریگای (ڤیلتینس ئارێنا ) بەڕێوەدەچێت.