بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،ڕایگەیاند : کە پێداچوونەوە بە پێوەرەکانی مووچە پێویستی بە پێداچوونەوە بە زیاتر لە 34 یاسا و بڕیار هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، پێشوازی لە وەفدێکی نوێنەری هەماهەنگی پێداچوونەوە بە مووچەی فەرمانبەرانی کرد، لە چوارچێوەی بەدواداچوونەکانی ڕای گشتی و داواکاری و پێداویستییە کەرتی جیاوازەکانی حکومەت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێدا:- "سودانی" گوێی لەو داواکاریانە گرت کە لەبارەی هەوڵەکانی هەموارکردنەوەی پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وروژێنراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی " جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت ڕژدە لەسەر بەدیهێنانی دادپەروەری، و پشتگیری لە هەر هەوڵێک دەکات کە چاکسازی لەخۆبگرێت و یەکسانی کۆمەڵایەتیدا بەرپابکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەروو:- کە هەنگاونان بۆ پێداچوونەوە بە پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەران و کرێکارانی کەرتی گشتی پێویستی بە پێداچوونەوە بە زیاتر لە 34 یاسا و بڕیار هەیە، هەندێکیان پەیوەندییان بە تەرخانکردن بودجەو وردەکارییەکانیانەوە هەیە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە:- کە حکومەت هەنگاوی گرنگی جێبەجێکردووە بە پەسەندکردنی زیادکردنی موچە بۆ پلەکانی خواروو ، لەوانە ئەو خانەنشینانەی کە بە مووچەیان کەمە و وارسی خانەنشینانی شایستە، هەروەها زیادکردنی مووچەی کرێکارانی بیمەکراو.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە :- "سودانی " دووپاتی کردەوە لە گرنگی پەیوەندی و بەردەوامی کۆبوونەوەکان، تا ئەوکاتەی چارەسەر دەدۆزرێتەوە و دادپەروەری بۆ هەمووان بەدەست بهێنرێت.