بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم لە فێستیڤاڵی عەرەبی مەندەلاوی پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەکات

سیاسی
  • 29-06-2024, 22:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەمی فێستیڤاڵی عەرەبی.
    "مەندەلاوی" لەڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە: پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی  عێراقی دەکەین کە پلەی یەکەمی لە 24هەمین فێستیڤاڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی عەرەبی  بەدەستهێنا، کە لە تونس بەڕێوەچوو.
    "مەندەلاوی " لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەوە کردەوە، کە دەسەڵاتی یاسادانان  بە یاساکانی زامنی ئازادی قسەکردن و ڕادەربڕین و پاڵپشتی میدیا دەکات، بەو پێیەی هاوبەشێکی جەوهەرییە لە بنیاتنانی ئەزموونی دیموکراسی و بەرەنگاربوونەوەی ئەو دیاردە نەرێنییانەی کە هەڕەشە لە کۆمەڵگاکەمان دەکەن.