بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی دەڕەوه لێدوانی نوێنەڕێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لەدژی سەڕۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕەتدەکاتەوە .
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-وەزارەتی دەرەوە لێدوانی( مایک والتز) ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا بەرامبەر بە "دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کردوویەتی ڕەتدەکاتەوە.
هەروەک وەزارەت،ئەو پێشێلکارییەی لەم لێدوانانەدا بۆسەر کەسایەتی سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بۆسەر دەوڵەتی عێراقی دەزانێت، کە خۆی لە خۆیدا دەسەڵاتی دادوەری زامنی سەرەکی مافەکان و ئازادییەکان لە عێراق دەکات .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- وەزارەت ئەم لێدوانانە بە دەستوەردانێکی ئاشکرا لە کاروباری ناوخۆی عێراق دەزانێت و جەختیشدەکاتەوە لەسەر کاریگەری دەسەڵاتی دادوەری کە گرنگترین پێکهاتەی قەوارەی دەوڵەتە، کە بەرپرسیارە لە بەدەستهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و سەقامگیری لە وڵاتدا.