بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،رایگەیاند :- پرۆژەکەی کۆنگرێسمانی ئەمریکا دژی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری پێشینەیەکی مەترسیدارە و کاریگەری لەسەر سەروەری عێراق هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هایووە:- ئەوەی لەلایەن میدیای ئەمریکییەوە بڵاوکرایەوە سەبارەت بە پێشکەشکردنی پرۆژەیەک لەلایەن "مایک والتز " ئەندامی کۆنگرێسی کۆمارییەکان بە هەموارکردنەوەی ڕەشنووسی یاسایەک و هێنانە ناوەوەی بڕگەیەک کە کاریگەری لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق هەیە، ئەمەش پێشینەیەکی مەترسیدارە بۆ کارەکانی حکومەتەکەی "جۆ بایدن " کە بە ئاشکرا پشتگیری لە کۆمەڵکوژی چەتەکانی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە کە ئەنجامیدراوە دەکات و ئەمڕۆش هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سەروەری دەوڵەتان و ڕەمزەکانیان دەکات بەبێ بوونی پاساوێکی یاسایی کە ڕێگەی پێبدات.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "مەندەلاوی " داوای لە وەزارەتی دەرەوە کردووە ڕێگا دیپلۆماسییەکانی خۆیی جولە پێبکات و پەیامێکی ڕاستەوخۆی عێراق بگەیەنێت کە ڕەتکردنەوەیە،بۆ ئەو پرۆژەیەی کە لە کۆنگرێسمانی ئەمریکییەوە هاتووە،هەروەک جەختی لەوە کردەوە کە عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەموو وڵاتان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر بنیات نراوە.
مەندەلاوی لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش دەخاتەروو :- کە ئەگەر ئەو ڕەشنووسە بڕیارە لەلایەن نوێنەری کۆمارییەکانەوە پێشکەشی کۆنگرێس بکرێت، و پەسەند بکرێت،دۆخێکی مەترسیدار دێنێتە ئاراوە بە جۆرێک کاریگەری لەسەر سروشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت.