سەرۆک وەزیران ڕێنمایی ئاڕاستەی ئەمینداریەتی بەغدا دەکات بۆ دروستکردنی مۆزەخانەیەک بۆ کەسایەتییە نیشتمانی ودیارەکان

سیاسی
  • 29-06-2024, 18:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران ،ڕێنمایی ئاڕاستەی ئەمینداریەتی بە غدا کرد بۆ دروستکردنی  مۆزەخانەیەک بۆ دیارترین کەسایەتییه نیشتمانی و ڕۆشنبیرییەکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: "سودانی" مۆزەخانە و سەنتەری شێخ .ئەحمەد وائیلی لە ناوچەی کەرخ لە بەغداکردەوە ، کە لەلایەن ئەمینداریەتی بەغدا دروستکراوە دوای ئەوە  لەلایەن بنەماڵەکەی دەستپێشخەری کرا ماڵەکەی بکرێتە مۆزەخانە.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- دوای کردنەوەی مۆزەخانەکە سەرۆک وەزیران دەورێکی بەمێو مۆزەخانەکەدا کرد و هۆڵەکانی بەسەر کردەوە ، کە بریتی بوون لە میراتی کتێبەکان و کەلوپەل و کاغەزە دەستنوسەکانی شیعری و وێنە و تۆمارەکانی شێخ وائیلی لە سەردەمی خۆیدا لەکاتی مانەوەی لە سوریا و کوێت، هەروەها دیدارەکانی لەگەڵ شێخەکان و کەسایەتییە زانستیەکان، و هەروەها بەشێک لە کتێبخانەی تایبەتی خۆی، کە هەموو ئەمانە بەشیکی دیاریان لە ژیانیدا پێکهێناون، کە دەوڵەمەند بە زانست و کولتوور.