بەغدا میوانداری كۆبوونەوەكانی ئەمینداریەتی گشتی یەكێتی گشتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب دەكات

ناوخۆ
  • 29-06-2024, 15:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    كۆبوونەوەكانی ئەمینداریەتی گشتی یەكێتی گشتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەب لە بارەگای گشتی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق دەستی پێكرد.
    سەرۆكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان و سەرۆكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی موئەیەد لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە داواكاریی قەتەڕ كرا بۆ پەیوەستبوون بەئەندامێتی بە سەندیكای گشتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی، ئاماژە بەوە دەكات  : قەتەر وڵاتێكی گرنگ و پێشكەوتوو و كاریگەرە لە بواری میدیادا لەسەر ئاستی جیهانی، نەك تەنها جیهانی عەرەبی، وویستێك هەیە بۆ لە هەموو برا عەرەبەكانەوە بۆ پەیوەستبوون بە یەكێتییەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستە بڕیاری ڕاستەقینە و كاریگەر لەژێر ڕۆشنایی ژمارەی شەهیدانی ڕۆژنامەنوسی فەلەستینی تا ئێستا گەیشتووەتە (150) شەهید، لەگەڵ سەدان بریندار لە بنەماڵەی ڕۆژنامەوانی فەلەستینی.