بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری، كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی سەبارەت بە سەردانیكارانی ئەربەعینیە ئەنجامدا، هاوكات چەند ڕێنمایییەكی بۆ دەستەبەركردنی سەردانیكارانی ملیۆنی.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ دەستەبەركردنی سەردانیكارانی ئەربەعینیە، عەبدولئەمیر شمری سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی فراوانكراوی كرد كە جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و ژمارەیەك سەركردە و ئەفسەر لە وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و هێزەكانی حەشدی شەعبی لەخۆگرتبوو، بە ئامادەبوونی سەركردە ئەمنییەكان لەپارێزگاكان لە ڕێگەی بازنەی تەلەفزیۆنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیر ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی گەیاند، كە جەخت لەسەر بەكارهێنانی هەموو تواناكانی دەوڵەتی عێراق دەكاتەوە بۆ ئەوەی ئەم سەردانە سەركەوتوو بێت و خزمەتگوزاری پێشكەش بە سەردانكەران لە لایەن حكومەتی عێراقەوە دەكات لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.
وەزیری ناوخۆ جەختیشیكردەوە چ: ڕكردنی هەوڵەكان لە دەروازە سنوورییەكان بۆ ئاسانكاری هاتنە ناوەوەی سەردانكەرانی بیانی و فراوانكردنی بازنەی كاری بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامە لەوبارەیەوە، دووپاتیشی كردەوە یەكخستنی كەرتە ئەمنییەكان و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان سەرجەم ئەو یەكانەی كە بەشداری ئەو ئەركە گرنگە دەكەن، ئاڕاستەكراون بۆ ڕێگریكردن لە هاتنی ئۆتۆمبێلی چەكدار بۆ ناو سەنتەری شاری پیرۆزی كەربەلا و پشتبەستن بە هەوڵە چڕوپڕەكانی هەواڵگری.
ناوبراو ڕاشیگەیاند : ئەمە سەردانێكی چەند ملیۆنییە و هەموو سەرنجی جیهانی ئیسلامی بۆی ئاڕاستە كراوە، بۆیە دەبێت كاربكەین بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت و كەشێكی سەلامەت و گونجاو بۆ هەموو بەشداربووانی دابین بكەین.