سەیدحەكیم: پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی عێراق دەكەین كە پلەی یەكەمیان بەدەستهێنا

ناوخۆ
  • 29-06-2024, 14:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە فێستیڤاڵی عەرەبی.
    سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وتی: پیرۆزبایی لە تۆڕی میدیایی عێراقی دەكەین بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەم لە بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی عەرەبی، كە لە تونسی  برا بەڕێوەچوو.
    ناوبراو هیوای خۆی دەربڕی كە یەكەم دامەزراوەی میدیایی لە عێراق بە هەنگاوی ڕاستەقینە پاڵپشتی ئەم دەستكەوتە بكات كە هاوسەنگ لەگەڵ میدیای نێودەوڵەتیدا بگونجێت بە پەرەپێدانی بەرنامەكانی، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە خێزان و كۆمەڵگا و گەنجانەوە هەیە، و نیشاندانی وێنەی گەشاوەی عێراق، لایەنی ئاوەدانكردنەوە و ئەو ئەرێنیانەی بەدەست هاتوون.