بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، مۆزەخانە و ناوەندی زانا شێخ ئەحمەد وائیلی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سەرۆك وەزیران مۆزەخانە و ناوەندی زانا و شێخ ئەحمەد وائیلی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت)ی لە شاری پیرۆزی كازمییە كردەوە.