بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری ڕۆشنبیری ئەحمەد فەكاك،پشتڕاستی كردەوە كە سەركەوتنی تۆڕی میدیایی عێراقی لە فێستیڤاڵی عەرەبی پەیامێكە سەبارەت بە توانای لێهاتوویی میدیایی عێراقی.
فەكاك بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : بەم سەركەوتنەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق پەیامێكی جیاواز دەگەیەنێت سەبارەت بە توانای لێهاتووییەكانی میدیای عێراقی لە قووڵایی پسپۆڕیی میدیایی، كە مژدەی پێشكەوتنێكی میدیایی داهاتووە كە كێبڕكێ لەگەڵ جیهانی دەكات لایەك و ڕووبەڕووی میدیای زەرد دەبێتەوە لە لایەكی ترەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بەتایبەتی كە لە ماوەی دوو دەیەدا بە بارودۆخێكی سەختدا تێپەڕیوە، بەڵام توانی بەسەر هەموو تەحەددیاتەكاندا زاڵ بێت.
تۆڕی میدیایی عێراق لە بیست و چوارەمین فێستیڤاڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی عەرەبی كە لە تونس بەڕێوەچوو پلەی یەكەمی بەدەستهێنا.
تۆڕەكە هەشت خەڵاتی بەدەستهێنا، پلەی یەكەمی بەدەستهێنا بە خەڵاتی ئاڵوگۆڕی بەرنامەی تەلەفزیۆنی، پلەی یەكەمی بەدەستهێنا بە خەڵاتی ئاڵوگۆڕی بەرنامەی گشتی و پلەی یەكەمی بەدەستهێنا بە خەڵاتی ئاڵوگۆڕی بەرنامەی ڕادیۆیی لە فێستیڤاڵەكەدا.
پرۆگرامی مەدرەسەی موستەنسریە بە چاوی عەرەب، كە لەلایەن تۆڕی میدیاوە بەرهەم هێنراوە، خەڵاتی یەكەمی لە فێستیڤاڵەكە بەدەستهێناوە، هەروەها تۆڕەكە بە خەڵاتی پێشەنگەكانی توێژینەوەی زانستی لە جیهانی عەرەبیدا بۆ پێشەنگی بیركردنەوە ئیبن هەیسەم پلەی یەكەمی بەدەستهێنا، هەروەها خەڵاتی یەكەم بۆ ئاڵوگۆڕی هەواڵ و هەماهەنگی هەواڵ بەدەستهێنا،هەروەها ڕادیۆی كۆماری عێراق خەڵاتی پێزانینی تایبەت لە فێستیڤاڵەكەوە بەدەستهێنا.