بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە چالاكییەكانی كۆنفرانسی (كۆڕبەندی ڕۆشنبیری عەرەبی-كوردی) لە بەغدای پایتەخت بەسەرپەرشتی سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید دەستیپێكرد.
لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەخت، چالاكییەكانی كۆنفرانسی (كۆڕبەندی ڕۆشنبیری عەرەبی-كوردی) دەستیپێكرد.
ڕێكخەری كۆنفرانسەكە ناوەندی ڕۆشنبیری عەرەبی-كوردییە و بە چاودێری سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشیدە.