بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان عەلی موئەیەد پیرۆزبایی لە تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كرد بەبۆنەی بردنەوەی 8 خەڵات و بەدەستهێنانی پلەی یەكەمی فێستیڤاڵی عەرەبی.
موئەیەد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تۆڕی میدیایی عێراق دەكەم بە بۆنەی بەدەستهێنانی شایستەی هەشت خەڵات، و داگیركردنی پلەی یەكەمی لە ڕادیۆی عەرەبی و فێستیڤاڵی تەلەفزیۆنی لە تونس.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم دەستكەوتە گەورەیە بەڵگەیە لەسەر ئەو هەوڵە گەورەیەی كارمەندانی تۆڕەكە داویانە بۆ هاوسەنگبوون لەگەڵ پێشكەوتنەكانی پیشەسازی ناوەڕۆكی میدیا، هەروەها توانای بەرهەمهێنانی ناوەڕۆكی میدیایی كە لەگەڵ خواستەكانی خەڵكدا بگونجێت و گۆڕەپانی میدیای عەرەبی دەوڵەمەندتر بكات.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە نایابەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی دەكەین، هیوای سەركەوتن و سەركەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین لە داهاتوودا.