نەینەوا – ا ه ع ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند رێگای نێوان نەوران و قەزای شێخان كراوەتەوە دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵا داخرابوو. لای خۆیەوە بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" بە ئامادەبوونی بەرپرسان و فەرماندە ئەمنیەكان رێگای نێوان نەوران و قەزای شێخان-یان كردوەتەوە" وتیشی" پێش كردنەوەی، كادرە ئەندازیاری و هونەرییەكان رێگەكەیان نەوژەنكردوەتەوە"، ئاماژەی بەوەش كرد" كردنەوەی ئەو رێگایە كاریگەری دەبێت لەسەر هاتووچۆی هاوڵاتیان لەنێوان نەوران و قەزای شێخان و پارێزگای دهۆك".