باڵیۆزی پاكستان لە عێراق سوپاسی عێراق دەكات بۆ هاوكاری و پشتگیرییەكانی بالیۆزخانەكەیان لە بەغدا

سیاسی
  • 29-06-2024, 10:19
  • +A -A

    بەغدا  -  INA
    عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری هەمەلایەن و یاسایی ،لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە باڵاخانەی وەزارەتی دەرەوە ، پێشوازی لە محەمەد زیشان ئەحمەد  باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی پاكستان لە عێراق كرد.
    وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی  و تیایدا هاتووە :- لە میانی دیدارەكەدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و ڕێگاكانی بەهێزكردنی  بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان كرد.
    وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پێداوە :- باڵیۆزی پاكستان رووناكی خستە سەر هەندێك بابەتی پەیوەست بە پرسەكانی كونسوڵگەری و كاروباری هاوڵاتیانی پاكستان لە عێراق كرا، لەو ڕوانگەوە گفتوگۆ لەسەر هەندێك مەلەفی هەڵپەسێردراوە و چۆنیەتی چارەسەری گونجاو بۆ پشتیوانی لە كارەكانی باڵیۆزخانەی پاكستان كرا.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە :- لای خۆیەوە بەرزنجی بریكاری  وەزارەتی دەرەوە هەموو ئامادەییەكی وەزارەتی دەربڕی بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی و هاوكاری و ئاسانكاری بۆ تێپەڕاندنی هەموو ئاستەنگەكانی بەردەم باڵیۆزخانەی پاكستان  لە بەغدا.
    هەر بەپێی راگەیەندراوەكە لە بەرامبەردا باڵیۆزی پاكستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی عومەر بەرزنجی بریكاری وەزیری دەرەوە كرد بۆ ئەو پشتگیرییە بەردەوامەی كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە پێشكەش دەكرێت، هەروەك ئاماژەی بە قووڵایی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەكاندا كرد.