كەش و هەوای عێراق: بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و دابەزینی ڕێژەیی پلەكانی گەرما

ناوخۆ
  • 29-06-2024, 10:16
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی زیادبوونی تۆز و خۆڵ و دابەزینی ڕێژەیی پلەكانی گەرمای دەكرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە، كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ تۆزێكی سووك لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات، لە باشووریش نیمچە هەور دەبێت  و لە پاشنیوەڕۆدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ، و پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست هاوشێوە دەبن و تۆزێكیش بەرزدەبێتەوە لەناوچەی باشوور.
    ئاماژەی بەوەشكرد  : رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    كەش و هەوای سێشەممەی داهاتوو ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەند شوێنێك، پلەكانی گەرماش بە چەند پلەیەك لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن.
    چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی  تۆز وخۆڵ بە تایبەت لە ناوچەی باشوور و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و لە ناوچەكانی باشووریش كەمدەبێتەوە.