ڕاگەیەندراوێك لە پۆلیسی هەولێرەوە لە بارەی ئەو ئەفسەرەكەی پێشمەرگە ئەمڕۆ گیان لەدەستدا

ئەمنی
  • 28-06-2024, 21:28
  • +A -A

    هەولێر -INA
    دوای ئەوەی تەرمی ئەفسەرێك لە وەزارەتی پێشمەرگە لە شەقامی 150  دۆزرایەوە ، پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕونیكردەوە  ئەفسەرەكەی پێشمەرگە خۆی كوشتووە.
    پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیندراوێكدا كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تێیدا ئاشكرایكرد، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێكەوتی (28-6-2024) كاتژمێر (4:30) خولەكی ئێوارە تیمەكانی بەڵگەو تاوانی هەولێر و تیمەكانی  كامێرای چاودێری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوێكی گیانلەدەستدان لە شەقامی لاوەكی ١٥٠ مەتری هەولێر نزیك یەكەكانی نیشتەجێبوونی سلاڤا ستی، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دوای گەیاندنی تەرمەكە بۆ پزیشكی دادی، دەركەوت كە هاووڵاتییەك بە ناوی ( محسن رشید ) كە پیشەی  ئەفسەرە بە پلەی لیوا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە چەكی جۆری كلاشنكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
    هەروەها لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" لیوا محسن رشید بە تەنیا بووە لە ناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەی خۆیدا".