هەولێر -INA
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر تەرمی ئەفسەرێك لە وەزارەتی پێشمەرگە لە شەقامی 150 دۆزرایەوە.
بەپێی زانیارییەكانی (INA) تەرمەكە ئەفسەرێكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەیە بە ناوی لیوا موحسین رەشید لەسەر شەقامی 150 بە كوژراوی دۆزرایەوە.
هەروەها هێزە ئەمنییەكانی سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن و هیچ زانیارییەكیان لەسەر رووداوەكە تا ئێستا ئاشكرا نەكراوە.
لیوا موحسین رەشید هاوسەری ڤیان سەبری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.