بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی ،حەمودی لامی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری پیشەسازی و گەشەپێدان و كەرتی تایبەت، دووپاتی كردەوە كە حكومەت گرنگییەكی زۆر بە پەرەپێدانی پیشەسازی ناوخۆیی دەدات، هاوكات باسی لە چیرۆكی سەركەوتنی كرد كە زیادەڕۆیی لە هەندێك پیشەسازیدا بەدەستهێنا ، دووپاتی كردەوە كە زۆرێك لە كۆمپانیا بیانییەكان خواستی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق دەربڕیوە.
لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:" حكومەت پشتیوانی بۆ پیشەسازی لە سەرووی ئەولەویەتەكانی خۆیەوە داناوە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسێیە دەكات، و یەكێكە لە فۆرمەكان لەم پشتگیرییە باشتركردنی دۆخی بەرهەمی ناوخۆییە، كە پێشتر بەشدارییەكەی لە 4% زیاتر نەبووە".
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە "66 هەزار كارەگە لە عێراق هەیە كە كاریان راگرتووە لە بەرمبەردا 33 هەزار كارگەی دیكە هەن كە بەردەوامن لە كاركردن و ئەو ژمارەش بەردەوامببون ، پشتگیری و پاڵشتی حكومەتیانیش هەبووە ".
وتابع، أن "هنالك عقداً كبیراً لاستپمار الفوسفات فی العراق وكژلك لدینا قصص نجاح تحققت فی عهد الحكومە الحالیە حیپ حققنا فائچاً فی إنتاج اڵاسمنت وكژلك مادە الحدید ولدینا 17 معملاً لإنتاج الحدید ولدینا تگور بعمل معامل الگابوق التی تنتج حالیاً 13 ملیون گابوقە سنویاً".
لامی لە درێژەی قسەكانیدا وتی: "گرێبەستێكی گەورە هەیە بۆ وەبەرهێنان لە فۆسفات لە عێراق، هەروەها ئێمە چیرۆكی سەركەوتنمان هەیە كە لە سەردەمی حكومەتی ئێستادا بەدەست هاتوون، بەو پێیەی زیادكردنمان هەیە لە بەرهەمهێنانی چیمەنتۆدا هەروەها 17 كارگەی ئاسنمان هەیە كە لە ئێستادا ئاسنگ بەرهەم دەهێنن، هەروەها پەرەمان بە پیشەسازیی كەرپۆچ هێناوە كە لە ئێستادا دەتوانن ساڵانە زیاتر لە 13 میلون كەرپۆچ یان خست بەرهەم بهێنن".
ئاماژەی بەوەشكرد، "سەرۆك وەزیران گرنگی بە پیشەسازییەكانی بیناسازی دا، بەتایبەتی كە عێراق خەریكە پڕۆژەی گەورە بۆ شارەكانی نیشتەجێبوون جێبەجێ دەكات و بەردەوام پێویستی بەو پیشەسازیانە هەیە، حكومەتیش دەیەوێت ئەو پێداویستییە لە پیشەسازی ناوخۆییەوە دابین بكات".
لامی دووپاتی كردەوە، “زۆرێك لە كۆمپانیا بیانییەكان خواستی خۆیان بۆ وەبەرهێنان لە عێراق دەربڕیوە، بۆ نموونە 76 داواكاریمان بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی دەرمانسازی وەرگرتووە، حكومەتیش دەستیكردووە بە گواستنەوەی تەكنەلۆجیا بۆ بەرهەمهێنانی 18 جۆر دەرمانی شێرپەنجە".