بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی كرد بۆ ئامادەكردنی وەڵامی حكومەت بۆ ڕاپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە مافەكانی مرۆڤ.
باسم عەوادی ، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " حكومەتی عێراق پێداچوونەوەی بە ڕاپۆرتی كۆمیساری باڵای مافەكانی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، كە لە 27ی حوزەیرانی 2024 دەرچووە و بەدواداچوونەكەی تەرخان كردووە بۆ جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدان دژی ئەو تیرۆریستانەی كە بەگوێرەی یاسای عێراقی جێبەجێكراون، و بڕیاری كۆتایی دادوەری لە دژیان پەسەند كراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" بەمەبەستی داڕشتنی وێنەیەكی هەمەلایەنە و دابەشنەكراو و ڕوون و شەفاف لە بواری جێبەجێكردنی یاسا و ڕەچاوكردنی مافەكانی مرۆڤ لە هەموو قۆناغەكانی ڕێكارە یاسایی و جێبەجێكردنەكان و ڕێكارە دادوەرییە سەربەخۆكان " هەروەها ئاماژە بەوەیش كراوە كە "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی كرد لە سەرۆك وەزیران و وەزیری داد و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ مافەكانی مرۆڤ و سەرۆكی فەرمانگەی مافەكانی مرۆڤ لە وەزارەتی دەرەوە و نوێنەری سەرۆكایەتی كۆمار و نوێنەری داواكاری گشتی و نوێنەری مرۆیی لە لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمان وەك چاودێر، بۆ ئەوەی ئامادەكردنی وەڵامی فەرمی حكومەت كە لە ڕاپۆرتەكەی كۆمیساری باڵادا هاتووە لە ئەستۆ بگرن لەگەڵ ڕوونكردنەوەی هەموو لایەنەكانی پەیوەست بەو زانیاریانەی كە تێیدا هاتووە و ئەو سەرچاوانەی كە ڕاپۆرتەكە لێیەوە ئەنجامەكانی وەردەگرتووە، لەوانەش قۆناغەكانی كاتی جێبەجێكردنی بڕیارە دادوەرییە جێبەجێكراوەكان كە ڕاپۆرتەكە لە بڕگەكانیدا نایانگرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەت ڕێبازی جێبەجێكردنی بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ و پەیڕەوكردنی پێوەرە مرۆییەكانی گرتۆتەبەر لە بەڕێوەبردنی دادپەروەری و جێبەجێكردنی سزاكان بەپێی ئەو یاسایەی كە لەسەر بنەمای دادپەروەری ئیلاهی دامەزراوە و ئەوەی كە كۆمەڵگەكەمان لە ڕێگەی دامەزراوە یاساییە دەستوورییەكانیەوە پەسەندی كردووە، ئێمە بەردەوام بووین لەسەر ئەم بنەمایە سەرەڕای گەورەیی ئەو تاوانانەی كە تیرۆرستان لە دژی گەلەكەمان ئەنجامیانداوە و سەرەڕای ئەو هێرشە دڕندانەی كە بەهۆیەوە سەدان هەزار كەسی بێتاوان بوونە قوربانی و نموونەیەكی بێ وێنەیان داهێنا لە تاوان و ڕشتنی خوێنی خەڵكی بێ تاوان".
لە درێژەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە، " هەڵبژاردنی پابەندبوون بە بنەماكانی مافی مرۆڤ هەڵبژاردەیەكی ئەخلاقی و یاساییە و لە بەرنامەی حكومەتدا لە ڕێگەی كۆمەڵێك ڕێوشوێنی جێبەجێكار و ڕێنمایی و جێبەجێكردنەوە پشتڕاست كراوەتەوە و بووە هۆی بەهێزكردنی سەروەری یاسا و پشتگیری كردووە لە مافی تۆمەتباران بۆ بەرگریكردن و مافی قوربانیان و مافی گشتی كۆمەڵگا بۆ سزادان بەپێی یاسا".