بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، بەرپرسی هێزەكانی حەشدی شەعبی ، فالح فەیاز، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی كرد لە بارەگای لیوای 30 لە دەشتی نەینەوا، بە ئامادەبوونی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوای سەر بە حەشدی شەعبی.
لە ڕاگەیەندراوێكی هێزەكانی حەشدی شەعبیدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، فەیاز كورتەیەك لە دۆخی ئەمنی گشتی و دوایین پێشهاتەكانی ئۆپەراسیۆنەكان، جێگیركردن، و كۆنترۆڵكردنی زەوی لەناو كەرتی بەرپرسیارێتی بە هاوكاری لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنییەكان كرد".