بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بەبۆنەی دەستبەكاربوونیان لە لایەن سەركردە سیاسییەكانەوە پیرۆز باییان لێ دەكرێت.
حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق ،و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسڕ پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونیان،هەروەها ئەبو وەلا ولائی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بەبۆنەی دەستبكاربوونیان پیرۆزبایی لە ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی كرد.
هاوپەیمانی بۆ خزمەتكردن ,فراكسیونی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی و بزووتنەوەی بابلیون پیرۆزبییان لە لە دەستبەكاربوونی ئەندامی ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی راگەیاندن كرد.
دوێنێ پێنجشەممە، سەرۆك كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، پیرۆزبایی لە دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق كرد بۆ دەستبەكاربوونیان لە ئەركەكانیان.
سەرۆكی دەستەی ئەمینداران، سائر غانمی، لە پۆستێكی پێگەی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی “X”، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاوی كردەوە ، ڕایگەیاند كە “پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمارەوە پێگەیشتووە ، كە تیایدا دەستخۆشی لە ئەنجومەنی ئەمینداران كرد كە ئەركی كاركردنیان لە ئەستۆ گرتووە، هیوای سەركەوتن بۆ خواستن".