بەغدا - INA - نەسار حاج
ئەمڕۆ هەینی، قاسم زاڵمی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری لاوان و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای لاوان، تیشكی خستە سەر ئەو ئەنجامانەی كە ئەركەكانی ئەنجومەن بەدەستیان هێناوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە لاوان چەندین هەلی كاری گونجاو بەدەستدەهێنن.
زاڵمی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو ئەركانەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی كردوون و پەیوەندییان بە ئەركەكانی ئەنجومەنی باڵای لاوانەوە هەیە لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگا گشتییەكان، ئاوڕدانەوە لە پرسی گەنجان، جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكومەت، جێبەجێ دەكرێن. پێشكەشكردن و بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانەی كە كارەكانیان پەیوەندی بە كەرتەكانی لاوانەوە هەیە، هەروەها پێشكەشكردنی ڕاپۆرت سەبارەت بە چالاكییەكانی لاوان كە لە بواری لاواندا كاردەكەن، هەروەها دامەزراندنی بەرنامە و پڕۆژە و چالاكیی و بڕیارە تایبەتەكان لە لاواندا".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەوەی لەڕێگەی ئەو ئەركانەوە بەدەست هاتووە، باشتركردنی هەلی كارە بۆ لاوان ، بەو پێیەی لەڕێگەی پرۆگرام و دەستپێشخەرییەكانی ڕاهێنانەوە چەندین هەلی كاری گونجاو بەدەستدەهێنن، هەروەها پەرەپێدانی كارامەیی كارایی و تواناكانیان زیاد بكەن و بەشداری كۆمەڵگا بەرز بكەنەوە، بەو پێیەی گەنجان هەست دەكەن كە بەشێكی گرنگی كۆمەڵگان و دەرفەتی زیاتریان هەیە بۆ بەشداریكردن لە بڕیاردان، بەرزكردنەوەی سەقامگیری كۆمەڵایەتی، باشتركردنی بارودۆخی ژیان، دەرفەتی باشتر بۆ گەنجان، كەمكردنەوەی ڕێژەی تاوان، و هەروەها ئامادەكردنی سەركردەی چالاكانەی لاوان لە كۆمەڵگادا".