بەغداد - INA
تیپەكانی شورتە و كەرخ و مینا و زاخۆ لە یارییەكانی ڕۆژی پێنجشەممەدا لە خولی ئەستێرەكانی عێراق لە قۆناغی 35دا سەركەوتنی سەرنجڕاكێشیان بەدەستهێنا.
پەیامنێرمان ڕایگەیاند: یانەی شورتە بە گۆڵێك توانی سەركەوتن بەسەر نەفتی بەسرە بەدەستبهێنێت، لە بەرامبەردا كەرخ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە نەورۆزی بردەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: مینا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام سەركەوتنێكی شایستەی بەسەر نەفتی میسان بەدەستهێنا، زاخۆش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە كەربەلای بردەوە.
رونیشیكردەوە: لە بەرامبەردا یەكسانبوونێكی بێ گۆڵ زاڵبوو بەسەر یاریی پێنجەمدا، كە دهۆكی لەگەڵ نەفت كۆكردەوە.
یانەی شورتە بە كۆكردنەوەی 77 خاڵ پێشەنگی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرتووە، دوای ئەویش یانەی قووە جەویە بە كۆكردنەوەی 75 خاڵ و زەورا بە كۆكردنەوەی 72 خاڵ لە ریزبەندیەكەدان.