بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێراق ڕەزامەندی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕاگەیاند، بۆ دروستكردنی دامەزراوەیەكی وەرزشی بە تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەكان.
راگەیاندنی لیژنەی ئۆڵۆمپی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە وەڵامی داواكاریی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتیمانی عێراق، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، فەرمانی دروستكردنی دامەزراوەیەكی وەرزشی دەركرد بەپێی تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەكان، بە ڕووبەری فراوان و تەكنەلۆجیای سەردەمیانە.
بەیاننامەكە لە زاری خالد كبیان جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپیەوە رایگەیاندووە: ئەو دامەزراوەیە كە بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا ڕووناكی بەخۆیەوە ببینێت، بریتی دەبێت لە مەلەوانگە و هۆڵی وەرزشی تایبەتمەند و دامەزراوەی كارگێڕی و تەكنیكی و پزیشكی بۆ وەرزشوانان و بارەگا بۆ فیدراسیۆنە نیشتمانییەكان، هەروەها سەنتەری ڕاگەیاندن و ئەوانی دیكە بۆ لێكۆڵینەوە و كۆنفڕانسەكان
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم دامەزراوەیە مۆدێلێكی زانستی دەبێت و تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەكانی دەبێت، لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە ئاستێكی باشتری دەبێت و شایستەی مێژوو و شارستانیەت و پێگەی عێراق و خواستەكانی وەرزشوانان و هاندەرانی دەبێت.