بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ یونس مەحمود، كۆبووەوە و جەختیكردەوە: كە عێراق گەورەترین ئامانجە و پشتگیری هەمووان دەكەین بۆ سەركەوتن بۆ سەر سەكۆی پاڵەوانەكان.
مەحمود لە پۆستێكیدا لە پێگەی (X) كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: شەرەفمەندم كە چاوم بە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی كەوت، هەروەها بەناوی خێزانی تۆپی پێ و هاندەرانی وەرزشی ئێمەوە سوپاسم كرد بۆ پاڵپشتی بەردەوام و چەسپاوی بۆ تیپە نیشتمانیەكان.
مەحمود دەڵێت: لە كەسایەتی سەرۆك وەزیراندا وەرزشوانێكم بینی كە هەوڵی پەرەپێدانی وەرزشی نیشتمان دەدات لە بوارە جیاجیاكاندا، و بۆ بەدیهێنانی خەونی عێراق بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026، و دووبارەكردنەوەی دەستكەوتی ئۆڵۆمپیادی ئەسینای 2004 و ئەویش خواستی زۆری خۆی دەربڕی بۆ بەردەوامبوون لە پشتیوانی تا تیمەكانمان دەگەڕێنەوە پێشەنگی كیشوەرەكە و ئامادەبوونیان لە كۆڕبەندە جیهانییەكان.
مەحمود وتیشی: من دڵنیاییم بە سودانی دا كە لە سەردەمی ئەودا ئێمە باشترین پەیوەندی نێوان دامەزراوە وەرزشییەكان ئەزموون دەكەین، بەو پێیەی وەزارەتی لاوان و وەرزش، لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی و یەكێتی تۆپی پێ پێكەوە وەستاون، بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجی دەوڵەت و جەماوەر و میدیا، كە بریتییە لە بەردەوامبوون لە بەدەستهێنانی دەستكەوتەكان.
مەحمود جەختیشیكردەوە: سەرۆك وەزیران بەڵێنی پێدام بەردەوام بێت و پاڵپشتی بۆ سەرجەم تیپە نیشتمانیەكان زیاد بكات، چونكە تۆپی پێ و وەرزش نوێنەرایەتی گرنگییەكی گەورە دەكەن لە عێراق، و وتیشی: پاڵپشتی هەمووان دەكات بۆ سەركەوتن بۆ سەر سەكۆی پاڵەوانەكان و تاجی سەریان لەسەر بێت، چونكە عێراق دیارترین نازناو و گەورەترین ئامانجە.