بەغدا - INA
عومەر بەرزنجی بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری فرەلایەنە و كاروباری یاسایی، پێشوازی لە بەرپرسی كاتی كاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندای باكوور لە كۆماری عێراق دەكات.
وەزارەتی دەرەوە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ، تیایدا هاتووە: لە باڵاخانەی وەزارەتی دەرەوە عومەر بەرزنجی پێشوازی لە رۆزی كیف بەرپرسی كاتی كاروباری باڵیۆزخانەی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا و ئێرلەندای باكوور لە كۆماری عێراق كرد.
وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاماژەی پێداوە : لە میانی دیدارێكدا ،هەردوولا باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كرد و هەروەك گفتوگۆیان لەسەر پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش كرد، لەو ڕوانگەیەشەوە، بەرزنجی ئاماژەی بە گرنگی كاركردن بۆ پەرەپێدانی چوارچێوەی هاوكاری لە بوارە جیاوازەكاندا كرد و ئاماژەی بەوەدا كە هەردوو وڵات پەیوەندی بەرژەوەندی هاوبەشیان هەیە لە چەندین بواری ئابووری و سیاسی و ستراتیژیدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە: لای خۆیەوە، رۆزی كیف ئاماژەی بەوەدا: كە وڵاتەكەی ئامادەكاری پێویست بۆ سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ، بۆ بەریتانیا دەكەن و ڕێگاكانی بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەش لە نێوان هەردوو وڵاتیشیان تاوتوێكرد.
هەروەك رۆزی كیف سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەربڕی بۆ پاڵپشتی و هاوكارییە بەردەوامەكانی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی بەردەم باڵیۆزخانەی بەرێتانیا لە عێراق،هەروەها ڕۆڵی وەزارەت لە بەهێزكردنی هاریكاری نێوان هەردوو وڵات بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەكان.