بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی، ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاند بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بۆ دابینكردنی بڕی زیاتری وزە.
عەوادی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: لە چوارچێوەی چارەسەرەكانی حكومەت بۆ پرسی كارەبا و پەرەپێدانی چارەسەری ڕاستەوخۆ، ئەنجومەنی وەزیران لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا گرێبەستی وەزارەتی كارەبای لەگەڵ كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت پەسەندكرد بۆ دابینكردنی بڕێكی زیادەی وزە، بەهۆی لۆدی هاوینە بە بەكارهێنانی شێوازی (Take and pay)، بەپێی ئەو هاوكێشەیەی كە وەزارەتی كارەبا پێشنیاری كردووە بۆ ماوەی 3 مانگ، درێژدەكرێتەوە بەپێی پێویستی سیستەمەكە و بەپێی دەسەڵاتە داراییەكان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەروەها ئیستسنا بۆ كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان پەسەندكرا، بە مەبەستی گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیایەكی گواستنەوە بۆ گواستنەوەی سووتەمەنی كاركردن بۆ وێستگەكانی كەرتی تایبەت، بۆ ئەوەی بتوانرێت بە خێرایی دەست بە گواستنەوەی سووتەمەنی بكرێت، و دەست بكرێت بە ئامادەكردنی كارەبا بۆ سیستەمی نیشتمانی.