بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای دژە تیرۆر دەستگیركردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بەسرە و زیقار ڕاگەیاند.
دەزگای دژە تیرۆر لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە "پاڵەوانانی دەزگای دژە تیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتییان ئەنجامدا كە لە ئەنجامدا دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سەنتەری شاری بەسرە دەستگیركران".
ئاماژەی بەوەشكرد، "پاڵەوانانی دەزگای دژە تیرۆر ئۆپەراسیۆنێكی دیكەیان لە پارێزگای زیقار ئەنجامدا، كە لە ئەنجامدا بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركرا"، ئاماژەی بەوەشكرد، "پاڵەوانەكانمان لە دەزگای دژە تیرۆر بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان بە ئامانجگرتنی تیرۆر و بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان بە شێوەیەكی زیادبوون".