بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە عەبدول لەتیف جەمال رەشید سەرۆكی كۆمار، كارنامەی ژمارەیەك باڵیۆزی نوێی باوەڕپێكراوی وەرگرت لە عێراق ، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە سیاسیەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و پەسەندكردنی گفتوگۆیە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە ،"سەرۆكی كۆمار، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ، لە كۆشكی ئاشتی لە بەغدا، كارنامەی ژمارەیەك باڵیۆزی نوێی باوەڕپێكراوی وەرگرت لە عێراق، كە باڵیۆزی كۆماری سربیا، براتسلاڤ جێگڵ، و باڵیۆزی كۆماری توركیا، ئەنێل بۆرا ئینان، باڵیۆزی كۆماری فیدراڵی سۆماڵ، رزوان حرسی محەمەد، باڵیۆزی غەیرە نیشتەجێی كۆماری مالاوی، یونس عەبدولكەریم، باڵیۆزی غەیرە نیشتەجێی كۆماری ئەفریقای باشوور، تسێلانی مۆكۆینا، باڵیۆزی غەیرە نیشتەجێی كۆماری سلۆڤینیا، كۆزارد ڕێنسێلج، و باڵیۆزی غەیرە نیشتەجێی كۆماری جۆرجیا، ئارچیل دوزلیاشڤیلی، بە ئامادەبوونی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوە، و محمد حسێن بەحر علوم، جێگری وەزیری دەرەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "لە میانی ئەو كۆبوونەوانەدا كە بە تاك بە تاك لەگەڵ باڵیۆزەكان ئەنجامدرا، پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان كە عێراق بە وڵاتەكانیانەوە دەبەستێتەوە گفتوگۆیان لەسەر كرا".
بە پێی بەیاننامەكە سەرۆكی كۆمار جەختی كردەوە كە “سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەكتر و پەسەندكردنی دیالۆگی بنیاتنان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان و فراوانكردنی ئاسۆكانیان بە گوێرەی بەرژەوەندی هاوبەش و لە بەرژەوەندی گەلان دامەزراوە باڵیۆزە نوێیەكان سەركەوتن لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیاندا".
لای خۆیانەوە باڵیۆزەكان سوپاسی سەرۆك كۆماریان كرد بۆ پێشوازیكردن لێیان و "ئاواتی وڵاتەكانیان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عێراق و پەرەپێدانیان لە ئاستە جیاجیاكاندا" دەربڕی.