بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیڤان فایق جبرۆ، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ، گەڕانەوەی ٥٦٩ ئاوارەی بۆ ناوچەكانی خۆیان لە شنگال ڕاگەیاند.
جابرۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ، تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە، "569 ئاوارەی دانیشتووی دەرەوەی كەمپەكانی ناو كۆمەڵەی (شەریا) و گوندەكانی سەر بە پارێزگای دهۆك گەڕاونەتەوە ناوچە نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا". ."
ئاماژەی بەوەشكرد، "گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ OM و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا ئەنجامدراوە و پاڵپشتی لۆجستیكیشیان بۆ دابینكراوە".