كۆمسیۆن وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانی و كاندیدەكان درێژ دەكاتەوە

ناوخۆ
  • 27-06-2024, 12:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان وادەی تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانی و كاندیدەكان خوازیاری بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان درێژكردەوە.
    جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا ڕایگەیاند: بە سەرنجدان بەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی عێراق لە 20ی تشرینی یەكەمی 2024 دیاری كراوە، سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردن، دادوەر عەباس فەتلاوی، ڕێنمایی درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردنی هاوپەیمانی، حزب، كاندیدی تاكەكەسی، و كاندیدی تاكەكەسی بۆ پێكهاتەكانی خوازیاری بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی 2024 بۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، تا كۆتایی دەوامی فەرمی كاتژمێرەكان لە ٤ی تەمموزی ٢٠٢٤.