بەغدا - INA
شاندی حەجی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆتایی هاتنی شاندی پێچەوانەی حاجیانی ڕاگەیاند كە لە ڕێگەی وشكانییەوە نێردراون، دوای ئەوەی دوایین كاروانەكان بە سەلامەتی گەیشتنە زێدی خۆیان.
شاندی نوێنەرایەتی حەج لەراگەیندراوێكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە، تێیدا هاتووە، "هەموو ئەو حاجیانەی لە ڕێگەی وشكانییەوە نێردراونەتە خاكی پیرۆز، بە سەلامەتی گەیشتوونەتە خاكی عێراق، بەم شێوەیەش كۆتایی بە پرۆسەی گواستنەوەی وشكانی بۆ هەموو میوانانی خودای گەورە لە ماوەی وەرزی حەج ئەمساڵدا هات ".
هەروەها شاندەكە پشتڕاستی كردەوە، “سەركەوتنی پلانەكەی كە پەرەی پێداوە بۆ تەواوكردنی ڕۆشتنی حاجیانی وشكانی لە ماوەیەكی پێوانەییدا كە لە حەوت ڕۆژ زیاتر نەبێت و بە خشتەی ڕێكخراو، لە هەمان كاتدا بەدواداچوونی پاسەكان لە ڕێگەی سیستەمی GPS وە، كە بۆ یەكەمجار پەسەندكرا لە مێژووی ئەركەكەدا، بەشداری كردووە لە بەدواداچوونی پاسەكان و چارەسەركردنی ئەو كێشانەی كە هەندێكیان زۆر بە خێرایی ڕووبەڕووی بوونەتەوە".
سەبارەت بە گواستنەوەی ئاسمانی، شاندی نوێنەرایەتی حەجی عێراق ئاماژەی بەوەدا كە “پرۆسەی گواستنەوەی ئاسمانی خێراتر بووە دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر سێ فرۆكەخانە لە شانشینی سعودیە داوە بۆ گواستنەوەی حاجیان لە فڕۆكەخانەكانی جددە و مەدینە و تایفەوە كە گەشتەكانی بۆ حاجیانی عێراق ئەنجامداوە بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەركەكەدا ، بەو پێشبینییەی كە خێرایی گواستنەوە تۆمار بكرێت".