سەرۆك وەزیران بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی دا بۆ خێراكردنی گواستنەوەی میوانانی خودا لە ڕێگەی ئاسمانەوە

سیاسی
  • 27-06-2024, 11:15
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی دا كە كار بۆ خێراكردن و بەدواداچوون بۆ گواستنەوەی میوانانی ماڵی خودای گەورە لەڕێگەی ئاسمانییەوە بكات.

    لە ڕاگەیەندراوێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوە، تێیدا هاتووە، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی ، و لەگەڵ بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی  لەلایەن لیژنەی باڵا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانەوە، یەكە ئەمنییەكانمان جێبەجێكردنی پلانی گواستنەوەی پێچەوانەی حاجیان بۆ ماڵی خەوای گەورە لە ڕێگەی وشكانییەوە تەواو كردووە، دوای كردنەوەی سێ بارەگای گەڕۆك لە (نوخەیب ، دەروازەی عەرر، و كیلۆمەتر ١٦٠) و بارەگایەكی سەرەكی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان".

    ئاماژەی بەوەشكرد، "هێزە ئەمنییەكان بەدرێژایی ڕێگاوبانەكان و ناوچە بیابانییەكان بۆ ماوەی سەدان كیلۆمەتر جێگیركران، ئەمەش دڵنیابوون لە گەڕانەوەی 20 هەزار و 833 حاجی لە ڕێگەی وشكانییەوە، بەمەش ڕێپێوانی پێچەوانەی زەمینی كۆتاییهات".

    هەروەها ئەوەیش هاتووە كە " سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی كرد كە كار بۆ خێراكردن و بەدواداچوون بۆ گواستنەوەی میوانانی خودا لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەكات ".

    بە گوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "هێزە ئەمنییەكانمان هەوڵی دوو هێندەیان دا بۆ دابینكردنی ئاسانكاری و خزمەتگوزارییەكان بە شێوەیەكی بێ وێنە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی حەج و عومرە لەم وەرزەی ئێستای حەجدا، كە تایبەتمەند بوو بە باشتركردنی ئەدای كاركردن و كاركردن، دوای دانانی پلانی تۆكمە لەم كارەدا".