بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەزیران جەختی كردەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی دووقۆڵی لەگەڵ نێردەكە لە بوارەكانی ڕاهێنان و هەماهەنگی زانیاری لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی عێراق دوای كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی كرد لە فەرماندەی ڕێكخراوی هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەسی (ناتۆ) ی لە عێراق ژەنەڕاڵ لوكاس شرۆرز كە بەم دواییانە ئەركەكانی وەرگرت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "لە دیدارەكەدا گفتوگۆی بارودۆخی ئەمنی ناوچەكە كرا و پێداچوونەوەیان بە هەوڵەكانی نێردەكە و هاوكارییەكانی كرد لەگەڵ دامەزراوە ئەمنییەكانی عێراق لە بواری ڕاوێژ و ڕاهێنان، هەروەها لە بواری هەماهەنگی هەواڵگری بۆ ڕاونانی پاشماوەكانی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش".
سودانی جەختی كردەوە لەسەر " گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی دووقۆڵی لەگەڵ نێردەكە لە بوارەكانی ڕاهێنان و هەماهەنگی زانیاری لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی عێراق دوای كۆتایی هاتنی ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، بە شێوەیەك كە ئاسایش باشتر بكات و یارمەتیدەر بێت بۆ سەقامگیركردنی ناوچەكە".
هەروەها لە لای خۆیەوە، ژەنەڕاڵ شرۆرس سوپاسی حكومەتی كرد بۆ پشتیوانیكردنی نێردەكه و دابینكردنی شوێنی پێویست بۆ كارەكانی لە عێراق.