هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق ڕووبەڕووی كۆریای باشوور و ئوردن و عومان و فەڵەستین و كوێت دەبێتەوە

وەرزش
  • 27-06-2024, 10:55
  • +A -A

    بەغدا -INA

    بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، تیروپشكی پاڵاوتنە یەكلاكەرەوەكانی ئاسیا بۆ پاڵەوانێتی مۆندیال، لە شاری كوالا لامپوری مالیزیا بەڕێوەچوو، كە بە هاوبەشی ١٦ شار لە سێ وڵاتی ئەمریكای باكووردا میوانداری دەكرێن كە بریتین لە كەنەدا، مەكسیك و ئەمریكا.

    هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراق كەوتووەتە كۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەكانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026  ، كە بریتین لە كۆریای باشوور، عێراق، ئوردن، عومان، فەڵەستین، كوێت.