ئەمڕۆ... پێنج یاری لە كۆتایی گەڕی ٣٥ی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 27-06-2024, 10:42
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێنج یاری لەكۆتایی گەڕی 35ی خولی ئەستێرەكانی عێراق بۆ تۆپی پێی پیشەگەر بەڕێوەدەچێت، دیارترینیان یاری نێوان یانەی شۆرتە و نەفت بەسرەیە لە یاریگای شەعب یاریگای نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
    یانەی شورتەی پێشەنگەكان هەوڵدەدەن بەردەوام بن لە ڕێپێوانەكەیان بەرەو پاراستنی نازناوی خولەكە بۆ سێیەم وەرزی لەسەریەك، موئەمن سۆلیمانی میسریش هیوادارە یانەكەی سەركەوتنێكی نوێ بەدەستبهێنێت كە لە هەموو كاتێك زیاتر لە بردنەوەی نازناوەكە نزیك بكاتەوە، و لە لایەكی دیكەوە ئەركی تیپی بەسری زۆر قورس دەبێت بۆ ئەوەی لە ڕیزەكانی خولی پیشەگەریدا بمێنێتەوە.
    لە دیداری دووەمدا زاخۆ دروشمی قەرەبووكردنەوە بەرز دەكاتەوە كاتێك ڕووبەڕووی كەربەلا دەبێتەوە لە بەرامبەردا یانەی كەربەلا بە وەریەكی بەرزە دەبەستێت دوای سەركەوتنەكەی بەسەر كەرخ لە دوایین تاقیكردنەوەدا، ئەمڕۆ یانەی نەفتیش بەرامبەر دهۆك یاری دەكات، نەورۆزیش میوانی كەرخ دەبێت، نەفتی میسان  ڕووبەڕووی یانەی مینا دەبێتەوە.