بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووپاتیكردەوە، عێراق بووەتە ژینگەیەكی سەلامەت و سەرنجڕاكێش بۆ سەرمایە لە كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، سەرۆكایەتی هەشتەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنانی كرد، كە كە بریتی بوو لە گفتوگۆكردن لەسەر ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان و ئابووری و گەشەپێدانی گرنگ، كە لەچوارچێوەی ئەولەویەتەكانی بەرنامەی حكومەتدایە بۆ چالاككردنی هەموو كەرتەكان، بەپێی ئەوەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە".
لە میانەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكوەزیران جەختی لەوە كردەوە كە" پێویستە دوا نەكەون لە دەركردنی ئەو بڕیارانەی كە لەگەڵ ڕێبازی چاكسازی ئابووریدا دەگونجێت و نوێنەرایەتی یەكێك لە ئەولەویەتەكانی حكومەت دەكات و بەردەوامبوون لە پلانەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی ستراتیژی و گەشەپێدان".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە عێراق بووەتە ژینگەیەكی سەلامەت و سەرنجڕاكێش بۆ سەرمایە لە كۆمپانیا جیهانییەكان و بازاڕێكی پەسەندكراوە بۆ بازرگان و وەبەرهێنەران، ئەمەش بەهۆی ئەو ئاسانكاری و یاسایانەی كە حكومەت لە سەرەتای پێكهێنانیەوە پێشكەشی كردووە".
هەروەها "لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ژمارەیەك بڕیار لە كەرتە جۆراوجۆرەكانی ئابووری و وەبەرهێنان پەسەند كرا، لەوانە ئەوانەی پەیوەندییان بە كەرتی تەندروستی و ژینگەوە هەیە و ئەوانەی پەیوەستن بە كەرتی پیشەسازی و كشتوكاڵەوە لەگەڵ كەرتی پەروەردەدا".