بە ژمارە .. پلاندانان ئاماری سەرژمێری كۆمەڵایەتی و نیشتەجێبوون روندەكاتەوە 

ناوخۆ
  • 26-06-2024, 21:23
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پلاندانان داتای سەرژمێری كۆمەڵایەتی و نیشتەجێبوون و گەشەپێدانی ڕوونكردەوە كە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا تەواو بووە.
    وتەبێژی وەزارەت عەبدولزەهرە هنداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەت سەرژمێری ئەزموونی  ئەنجامدا بە ئامانجی بەرهەمهێنانی داتاكانی پەیوەست بە تاقیكردنەوەی ئامێرە جیاوازەكان و چالاكییەكان و ڕێكارە جیاوازەكانی پەیوەست بە سەرژمێرییەكە.
    ئاشكراشیكرد: سەرژمێرییەكە (45 هەزار و 277) خێزان لە 71 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە 86 ناوچە لە سەرتاسەری عێراق لەخۆ گرتووە، هەروەها ڕێژەی نێر 50.1% و مێ 49.9% بووە، هەروەها دەریخستووە كە 91%ی ئەو خێزانانە پیاو سەرۆكایەتی دەكەن بە بەراورد بە 9% كە ئافرەت سەرپەرشتییان دەكەن،  و 71%ی یەكە نیشتەجێبونەكانیان هی خۆیانە و 17% كرێ دەدەن.
    وتیشی: ئەو پێوەرانەی گەشەپێدان كە چاوەڕوان دەكرێت لە سەرژمێری گشتی دوای تەواوبوونی لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا زۆرن و گرنگن لە هەموو ئەو تایبەتمەندیانەی ژیان كە سەرژمێرییەكە دەیگرێتەوە، هەروەها بوارەكانی تەندروستی، پەروەردە، نیشتەجێبوون، كار، خزمەتگوزاری، و چەندانی تریش دەگرێتەوە كە سەرژمێرییەكە بە ڕوونی ئاماژەیە بۆ ئەو بۆشایانەی گەشەپێدان كە لە سەرانسەری عێراقدا هەن و بەم شێوەیەش ئەم نیشانەكردنە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی پلاندانەران و داڕێژەرانی سیاسەت پلانی گەشەپێدانی درێژخایەن دابڕێژن بۆ چارەسەركردنی هەموو ئەو بۆشاییانە كە لە واقیعی عێراقدا هەن.