بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، تەئكیدی لە پێویستی پاراستنی ئاوی دەریاچە و زۆنگاوەكان و نوێكردنەوەو نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكان و دروستكردنی بەنداوی نوێ كردەوە.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید پێشوازیكرد لە عەون زیاب عەبدوڵڵا وەزیری سەرچاوەكانی ئاو.
ئاشكراشیكرد: لەدیدارەكەدا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغداد بەڕێوەچو، پێشهاتەكانی پرسی سامانی ئاو و ڕێگاكانی پاراستن و سودوەرگرتن لێی تاووتوێ كرا، لەم بارەیەوە سەرۆك كۆمار ئاماژەی بە پێویستی پاراستنی ئاوی دەریاچە و زۆنگاوەكان كرد و نوێكردنەوەو نۆژەنكردنەوەی بەنداوەكانی ئێستا و دروستكردنی بەنداوی نوێ بە تایبەتمەندییە تازە نێودەوڵەتییەكان و گرتنەبەری شێوازی مۆدێرنی ئاودێری بەگرنگ زانرا.
هەروەها سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: لە پێویستی مسۆگەركردنی پشكی دادپەروەرانەی ئاو بۆ عێراق ل ڕووباری دیجلە و فورات و هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەم بوارەدا بۆ گەیشتن بە چارەسەری بنەڕەتی كە بەشێوەیەكی دادپەروەرانە پشكی ئاو بۆ هەمووان مسۆگەربكات.
هەروەك سەرۆك كۆمار پشتیوانی لە پلانەكانی وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو كرد بۆ باشتركردنی بەڕێوەبردنی ئاو لە وڵات.
لای خۆیەوە وەزیری سەرچاوەكانی ئاو گرنگیدانی سەرۆك كۆمار بەدۆسیەی ئاو و ڕێنماییەكانی لەم بوارەدا بەرزنرخاند و جەختی لە پەرۆشی وەزارەت بۆ جێبەجێكردنی رێنماییەكان كردەوە، ئاماژەی بەو پلانانەش كرد كە بۆ چارەسەركردنی بەفیڕۆدانی ئاو و روبەڕوبونەوەئ كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕانی كەشوهەوا، داڕێژراون.